هەموو ڕۆژێ بە سەدان پەناخوازی سووری خۆ دەگەیێننە باڵویزخانەکانی سوید لە میسر، ئوردۆن و تورکیا و دەیانەوێ بێنە سوید، ئەوەش لەبەر تێگەیشتنێکی خراپ.
کێشەکە ئەوەیە کە دەزگای کۆچی سوید هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دا کە ئەو پەناخوازانەی سووریایی کە لە سوید ئیزنی مانەوەی یەکجاری ـ یا خود ئیقامەتی هەمیشەیی ـ یان دراوەتێ ئەوا بۆیان هەیە کەسانی هەرەنزیک و ئەندامانی بنەماڵەی خۆیان بێننە سوید. کەچی ئەمەش کاتێ دەگونجێ کە ئەو کەسانە خۆیان بگەیێننە سوید و داوای پەنابەری بکەن، نەک ئەوەی لە ڕێی باڵوێزخانەکانی سویدەوە داوای هاتنە سوید بکەن.