ئەمڕۆ کەسێکی ٢٠ ساڵە بە گومانی تەقە و کوشتنی گەنجێکیتر لە گەڕەکی هاممارکوللنی یۆتێبۆری لە هەفتەی رابردوودا دەستبەسەر کرا. دادگەی بەرایی یۆتێبۆری رایگەیاند کە ئەم کەسە بە گومانی زۆر بەهێز لەسەر هەوڵی کوشتن دەستگیر کراوە.
هاوپێوەند لەگەڵ ڕووداوی بیسکۆپسگۆردنی گەڕەکی هیسینگێنی یۆتێبۆریش کە شەوی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو بوو بە هۆی تێداچوونی دوو گەنجی ١٧ و ٢٨ ساڵە بە گوللە، تا ئێستا هیچ کەس لە لایەن پۆلیسەوە وەک گومانبار دەردەست نەکراوە. بەڵام پۆلیس هاوکات ڕایگەیاندووە کە ئەم دوو ڕووداوە هیچ پێوەندییەکی ئاشکرایان پێکەوە نییە.