شەڕی نێوان تاقم و دەستە تاوانکارەکانی باژاڕی یوتوبوری تەنها بۆ دەست بەسەر داگرتنی بازاڕە نایاساییەکان نییە، بەڵکو بەشێکی تۆڵە ستاندنەوەیە. ئەو کەسە ٢٣ ساڵەی کە ڕۆژی هەینی لە گەڕەکی بیانینشینی هامارکولەن تەقەی لێکرا لەبەر ئەوەبو هاوینی ئەمساڵ لە دادگاییەکدا بە دژی تاقمە تاوانکارەن شایەدی دابوو، ئەمە تێۆری پۆلیسە و کلاس فریبەری سەرپۆلیسی پارێزگا. فریبەری ئێژێ تەنانەت لەبەر وردە شت ئەکەونە تۆڵە ستاندنەوە، بۆ نموونە ئەگەر کەسێ بەرامبەر دۆستەکچەکەیان، یان خزمکیان بێ ئەدەبی کردبێ، لە کۆتاییدا ئەگاتە کوشتن.
↧