ئەمڕۆ ٣٥ کەس لە دادگای سەرەتایی سیۆدەرتەلیە دادگایی ئەکرێن بە گومانی ساختەکاریی. ئەم شێوە ساختەکارییە بەرفراوانە تا ئێستا لە سوید بەدی نەکراوە و نزیکەی ٢٦ شیرکەت لە سەراسەری وڵات گومانیان لێ دەکرێت بە ساختە پارەیان لە سندووقی بیمەی گشتی försäkringskassan وەرگرتبیت. ئەم شیرکەتانە کاریان لەگەڵ کەسانی نەخۆش و کەم ئەندام کردووە و لە کارەکانیاندا کەموکوڕیی و درۆیان کردووە، و بەڕیوەبەرانی شیرکەتەکان بە ملیۆنەها کرۆن پارەیان بە فرتوفێڵ وەرگرتووە.
ئێستا Försäkringskassan داوای نزیکەی ٣٠ ملیۆن کرۆن لەم کەسانە دەکاتەوە کە گوایە بە ساختە وەریانگرتووە. بە پیی قسەکانی سڤانتە بۆری بەڕیوەبەری گشتی بیمە لە Försäkringskassan سەدان ملیۆن کرۆن بە هەڵە وەرگیراوە و دەبێت هەوڵەکان وەکار بخرێن بۆ بەرگرتن لەم دیاردەیە، چوونکە ئەم پارانە ئەبێت بە کەسانێک بدرێن کە لێقەوماون. جێگای باسە تا ئێستا سندووقی بیمەی گشتی ٤٢ ملیۆن کرۆنی لە شیرکەتی جیاجیا وەرگرتوەتەوە و ٤٨ سکاڵای بردوەتە لای پۆلیسەوە.