دوای ئەو کوشتارو تەقەکردنانەی یوتوبوری، ئێستا پۆلیسی ئەو شارە یارمەتی لە بنکە پۆلیسییەکانی تری وڵات وەرئەگرێت. یەکێک لەوان دەزگای پۆلیسی هەرێمی سکۆنەیە. دوو ساڵ لەوەپێش شەپۆلێکی کوشتن و تەقەکردن هەرێمی سکۆنەشی گرتەوە و بۆ چارەی کێشەکە پۆلیسی سەراسەری وڵات یەکیان گرت و ئەو یەکگرتنەش کاریگەرییەکی چاکی هەبوو. ستێفان سینتێوس سەرۆکی پۆلیسی تاوانکاری هەرێمی سکۆنە ئەڵێت ئەوێرم بڵێم کە ئەو هەوڵە تەواو کاریگەر بوو، ئەگینا هیچ ناوچەیەک ناتوانێت بە تەنیا چارەی ئەو تەقە و کوشتنانە بکات.
ئەو یارمەتیەی کە شاری مالمیۆ وەختی خۆی وەری گرت بێکهاتبوو لە دیاربوونی پۆلیسی زیاتر لە شەقام و گەڕەکەکان، و دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی چەک و ژینگە تاوانکارییەکان. هاوکات کە پۆلیس بە دوای چەکدا دەگەڕا توانیان دەست بە سەر بەشیکی زۆریش مادەی هۆشبەردا بگرن. ئەم مایەگوزارییە وای کرد لێکۆڵینەوەی تەواو لە سەر تاوانە قورسەکان بکرێت و تاکوو ئێستاش پێنج کەس سەرجەم بە یەکەوە حووکمی ٧٨ ساڵ زیندانی دراون.