Quantcast
Channel: SR International
Viewing all articles
Browse latest Browse all 71733

یەکەم فێرگەی سکاندیناڤیا کە پێداویستییەکانی وزەی خۆی دابیندەکات

$
0
0

ڕۆژی چوارشەممە لە شاری ئاللینگس‌ئۆس فێرگەیەک کرایەوە کە لەباری وزەوە سەربەخۆیە. خانەکانی خۆرین کە لەم فێرگەیەدا بەکار هاتوون، گشت وزەی پێویستی فێرگەکە دابین دەکەن. فێرگەی باسکراو لەمبارەوە لە ئەورووپای باکووردا تاقانەیە.

لە سەر بانی ئەم بینا دوونهۆمییە، پانێلێکی خانەی خۆرین لێدراوە بە پانتایی ١٣٢٣ مەتری چوارگۆشە کە وزەی پێویستی فێرگەکە بەتەواوی دابین دەکات. لەم فێرگەیەدا ٣٨٠ قوتابی دەرس دەخوێنن.

ئانا کارین هێت، وەزیری وزەی سوید لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم فێرگەیەدا بەشدار بوو.


Viewing all articles
Browse latest Browse all 71733

Trending Articles