سەرۆکایەتی گشتیی پۆلیس پێشنیازی کردووە کە دەستگەکانی پۆلیس لە بڕیارەکانی خۆیاندا بنووسن کە نابێت پۆلیس بچنە نێو فێرگاکانەوە بۆ دەستگیر کردنی ئەو منداڵە پەناخوازە بێمۆڵەتانەی کە فەرمانی ناردنەوەیان هەیە. بەڵام پۆلیس دەڵێن ئەم کارە واتا دەستگیرکردنی ئەو منداڵانە بۆ ناردنەوەیان بەپێی یاسا و پەرلەمان قەدەغە نییە لەبری ئەوە پیشنیازمان کردووە نەک وەک مەرج کە پۆلیس ئەو کارە نەکات.
↧