ڕۆژی ڕابردوو کاتێ ئان ـ مارگارێت لیڤ سەرۆکی ئەندامانی پارتی چەپی سوید لە پەرلەمان هاوڕیی چەند گەنجێکی سومالیایی نیشتەجێی رینکەبی و هوسبی لە موگادیشۆ پێتەختی سوومالیا لە ناو ئوتومبیلێکدا بوون، فەرمانی ڕاوەستانیان درایێ و دواتر تەقەیان لێکرا. لەم رووداوەدا گەنجێکی سویدیی بەڕەگەز سومالیایی کە ئەندامی ڕێکخراوی گەنجانی پارتی چەپ بوو بەناوی عەبدیرەحیم حەسەن کوژرا و ئان ـ مارگارێت لیڤیش بریندار بوو.
↧