دەستگەی ژینگەی کار (Arbetsmiljöverket) هەڕەشە لە نەخۆشخانەی (Sahlgrenska) لە شاری یۆتۆبۆری دەکات کە گەر بێت و هەلومەرجی کاری کارمەندانی ئامبولانس باش نەکەن ئەوا بە پارە سزا دەدرێن. لەو هەواڵەدا کە ڕۆژنامەی (Metro) بڵاوی کردۆتەوە هاتووە کە لە دوای مانگێک لە نالەباری بارودۆخی کار نوێنەرایەتی پرسی ژینگەی کار (skyddsombudet) ناچار بووە دەستگەی ژینگەی کار ئاگادار بکاتەوە.
هەرچی بەشی ئەمبولانسە لە نەخۆشخانەی ساڵگرێنسکا دەڵێن بارودۆخەکە لە یەکی ئوکتوبەرەوە دەگۆرێت و کارمەندی زیاتر دادەمەزرێنرێت.