سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نزیک سەعات هەشت و نیو چەند تەقینەوەیەک لە نوسینگەیەکی هاندلسبانک لە گەڕەکی ئیۆستەرمالم لە ناوەڕاستی ستۆکهۆلم ڕوویدا و بەپێی شایەتحاڵان دەستڕێژی گولەش بیستراوە. پۆلیس دەڵێت جارێ دیار نییە ڕووداوەکە چییە بەڵام کەسێک بە گومانی هەوڵی تاڵانکردنی بانکەکەک دەستگیر کراوە. هەر لە نزیک شوێنی ڕووداوەکەش ئوتومبێلێکی بارهەڵگر بە چەند دەبە بەنزینێکەوە دۆزراوەتەوە.
↧