لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ەوە، یەک لە پێنج خانووی سەر بە کۆمۆن لە پارێزگای ستۆکهۆڵمدا فرۆشراون و ئەم کۆمۆنە ئێستا ئیدی بە فرۆشتنی ٢٨٠٠٠ ماڵ، خانووی کەمتری لەبەردەستدا ماوە. دوای ستۆکهۆڵمیش کۆمۆنەکانی ئوپلاندسڤێسبی، سوندبیبەری، هوددینگێ و لیدینگوێ زورترین خانووی سەر بە کۆمۆنەکانیان فرۆشتووە.
↧