ژمارەی سکاڵاکان سەبارەت بە نوسین و وێنەکێشیی ڕێ پێنەدراوی سەر دیوار و نێو شەمەنەدەفەرەکان، بەسویدی(klotter) لە ماوەی ئەم چوار ساڵەی دوایی لە سویددا کەم بۆتەوە، بەپێی دەستگەی بەرگرتن لە تاوان (Brå) ساڵی پار 53 هەزار سکاڵا بەراورد بە 77 هەزار سکاڵآ کە لە ساڵی 2009 تۆمارکراوە، واتا کلۆتتەر بە لەسەدا 32 کەمی کردووە. جانێت هێگێدوس لەکۆمپانیای هاتووچۆی گشتی (SL) دەڵێت کەمبوونەوەی نوسین و وێنەکێشانی ڕێ پێنەدراو لە شوێنە گشتییەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی پاسەوان و کامێرەکانی چاودێری لە شوێنە گشتییەکانی وەک وێستەگەی شەمەندەفەر و ئوتوبوسەکان، ئێستا خەڵکی دەزانن کامێرا چاوی لێیانە و گەر ئەو کارە بکەن دەستگیر دەکرێن.
↧