Quantcast
Channel: SR International
Viewing all articles
Browse latest Browse all 71733

لافاوەکەی یۆنشێۆپینگ دوو مەتر بەرز بوو

$
0
0

بەهۆی باران و هەورەبروسکەی ئەم بەیانییە لە شاری یۆنشێۆپینگ کێشەی گەورە لە شوێنی خزمەتگوزاریی وەک ڕێگاوبان ونەخۆشخانە دروست بووە. بەپێی دەستگەی فریاگوزاری ئاوێکی زۆر ڕیگاوبانەکانی گرتووە و چەند بینایەکی پڕکردووە یەکێک لەو شوێنانە نەخۆشخانەی (Länssjukhuset Ryhov) کە ناچار بووە نەشتەرگەرییەکانی دوا بخات بەڵام دەتوانن نەشتەرگەریی کتوپڕ ئەنجام بدەن،  بنکە تەندروستییە فریاگوزارییەکانیش (Akutmottagningar) کە پێشنیوەڕۆ داخرابوون ئێستا کراونەتەوە. بەڵام داوا کراوە نەخۆش ڕوو لە بنکەی تەندروستی ناوچەکەی خۆیان (vårdcentral) بکەن نەک بنکەی تەندروستی فریاگوزاری.

لەحاڵی حازریشدا کێشەی کارەبا و گەرمی چارەسەر کراون بەڵام هێشتا چەندین کێشەی دیکە چارەسەر نەکراون. بەپێی پزیشکێکی نەخۆشخانەی یۆنشێۆپینگ بەرزیی لافاوەکە نزیکەی دوو مەتر بووە.   


Viewing all articles
Browse latest Browse all 71733

Trending Articles