ئەو پۆلیسەی شاری ستۆکهۆلم کە لە فیلمێکدا دەرکەوتووە بە دار و سەگەکەی لە پیاوێکی مەست دەدات لەلایەن دەستگەی پۆلیسەوە بە گومانی ئازاردان و هەڵەی پیشەیی لەکارەکەی دوور دەخڕیتەوە ئەم بڕیارە لەماوەی لێکۆڵینەوە لە دۆزەکەی بەردەوام دەبێت. جێێ باسە لە فیلەمەکەدا دەرکەوتووە کە ئەو پۆلیسە چواردە جار بە دارەکەی دەستی لە پیاوە مەستەکە دەدات و سەگەکەشی پەلاماری دەدات. دوێنێ دادگای سەرەتایی ستۆکهۆلم ڕایگەیاند کە بە گومانی ئازاردان و هەڵەی پیشەیی لەو پۆلیسە دەکۆڵرێتەوە.
↧