بە ڕێگەیەکی ئاسان دەتوانرێت پێشبینی ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەی مەمک لای ئەو ژنانە بکرێت کە نەشتەرگەرییان بۆ کراوە، ئەم دەرئەنجامە لێکۆڵەوەران لە زانکۆی لوند بە درێژایی 10 ساڵ توێژینەوە لە 500 ژن پێی گەشتوون. لە حالێ حازردا تەنها پشکنین بۆ شوێنی گرێ شیرپەنجەییە لابراوەکە دەکرێت تا لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی یاخود بڵاوبوونەوەی بکۆڵرێتەوە، بەڵام بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە نوێیە باشتر وایە پشکنین بۆ لیمفەکانی مەمکیش بکرێت کە ئاسانتر مەترسی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە ئاشکرا دەکات.
↧