Quantcast
Channel: SR International
Viewing all articles
Browse latest Browse all 71733

لە کاتی نیشاندانی شانۆیەک خوێندکارێک هاواریکرد "هایل هیتلەر"

$
0
0

دوێنێ لە فێرگەیەک لە شاری کیرونا شانۆی ”En enkel biljett” لە لایان بیانکا مەیەر، نەوەی ژنێکی زیندووماوی هۆڵۆکاست، بە خوێندکاران نیشاندرا. هاو کات لەگەڵ نیشاندانی ئەم شانۆیە بەشێک لە خوێندکاران دەستیان بە هاتوهار و جوێن دان بە بیانکا مەیەر کرد. سەرەڕای ئامادەبوونی مامۆستایان هیچیان دەخاڵەتیان نەکرد و بە پێی قسەکانی مەیەر دۆخێکی زۆر ناخۆش بوو. مەیەر دەڵی لە کاتی نیشاندانی وێنەی هۆڵۆکاست خەڵک پێدەکەنین و کوڕێک هاواری کرد "هایل هیتلەر" و کەسێکی دیکە هاواکری کرد کە من دەىی دەستدرێژی جنسیم بکرێت بەسەر.  ڕەفتارکردن بەم شێوە لە لایان خوێندکاران زۆر ناخۆشە. ئەم شانۆیە لە لایان بیانکا مەیەر ڕێکخرابوو بۆ نیشاندانی بەسەرهاتی نەنکی کە لە هۆڵۆکاست لە سەردەمی شەری جیهانی دووەم  ڕزگاری بوو. هەروەها بەشێک بۆ پێشگیری کردن لە ڕەفتاری دژە بیانیی لە نێوان خوێندکاران بوو.


Viewing all articles
Browse latest Browse all 71733

Trending Articles