لە خوێندگەی کۆمڤوکسی ریودبەکسکۆلان لە شاری ئیۆرێبرو بە هەڕەشە لە سەر ئاوێنەی توالێتێک نوسراوە ئەمڕۆ ١٠ـی سێپتامبر یان ١٩ـی سیپتامبر کۆمەڵکوژییەک بە ئەنجام ئەگات. ڕۆژی هەینی هەفتەی پێشوو بوو کە نوسراوەکە بینرا و جگە لە هەڕەشەی کوشتن، نوسراوەکە مۆرکی ڕاسیستیشی پێوە دیار بوو. ئەم هەڕەشەیە بە پۆلیس ڕاگەیندرا و زۆر بە جیددی وەرگیراوە و ئەمڕۆ کەسانی پسپۆڕ لە لایەن پۆلیس و کۆمون لە خوێندنگەکە ئامادەن. ئەگەرچی ئەم ڕوداوە بە جیددی گیراوە بەڵام خوێندنگەکە ئەمڕۆ وەک ڕواڵەتی هەمیشەیی خۆی کراوەیە.
↧