دەزگای هەواڵگریی ڕادیۆیی بەرگریی سوید (ئێف،.ئەر.ئا)، لە کاتی پەیجوویی کۆنترۆڵی سیگناڵاندا چەندین جار یاسا و ڕێساکانی ئەم بوارەی پێشێلکردووە. ئەمەیان پێداچوونەوەیەکی ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتر نیشانی دەدا کە لەڕێگەی پشکنەری دەوڵەتیی بواری چالاکیی هەواڵگریی بەرگری ئەنجام دراوە.
ڕەخنەکە بۆ نموونە لە سەر ئەوەیە کە زانیاریی هەستیار لەسەر تاکەکەسان بە هەڵە مامەڵەی لەگەڵ کراوە و دراوەتە پۆلیسی ئاسایش، سێپوو.