Quantcast
Channel: SR International
Viewing all articles
Browse latest Browse all 71733

ڕاوەگاکێوی لە سوید نرخی بەرزبۆتەوە

$
0
0

ئەمڕۆ ڕاوی گاکێویی، بە سویدی ئێل‌ی، لە هەندی شوێنی سوید دەست پێدەکات و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ گەلێ لە راوچیان بەهۆی ئەو سیستمە نوێیە ئیدارییەی ساڵێکە بۆ ڕاوی گاکێوی دانراوە، وەها ڕاوێک زۆر گران و پڕخەرج دەشکێتەوە.

نرخەکان لە هەر شوێنەی سوید لەوی‌تر جیاوازن. لە هەموان گرانتر سوێرملەندە کە نرخ بۆ هەر گاکێوییەی لە ٦٠٠ کرۆن لە ساڵی رابردوووە دووهێندە بووە و گەیشتۆتە ١٢٠٠ کرۆن. نرخەکان تەنیا لە پارێزگاکانی یەمتلەند و ڤێسترنۆرلەند نەگۆڕاون و هەر لە ئاستی هەرەنزمی ٢٥٠ کرۆن بۆ گاکێوی و ٥٠ کرۆن بۆ گوێرەکەکەی ماونەتەوە.

ئەو پارانە دەچنە فۆندی پاراستنی گاکێوییەوە و ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کاروباری ڕاو بەکاریان دێنێ.


Viewing all articles
Browse latest Browse all 71733

Trending Articles