وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلد هاوهەڵوێست لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕیی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتتەرەوە داوا دەکات پشکنەرانی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە گومانی بەکارهێنانی گازی کیمیاوی بگەنە سوریا. ئەم داوایە لە کاتێکدایە کە لەڕێی مێدیاکانەوە زانیاری ئەوە بڵاو بۆتەوە کە ڕژێمی سووری لەماوەی بیستوچوار سەعاتی ڕابوردوودا گازی کیمیاوی لە چەند گەڕەکێکی پەڕاوێز و لادێی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت وەک ناوچەکانی غوتتە، جوبەر و زملکا دژ بە هاوڵاتییان بەکارهێنابێت.
↧