سوسیالدیموکراتان پێیان وایە باشترە کە زانکۆ و فێرگە بەرزەکانی سویدی ببنە سێ تەرمین لە ساڵدا.
لە پێشنیازەبودجەی پایزەی حوکوومەتدا ئەم پێشنیارە هەیە کە زانکۆکان ببنە سێ تەرمینە و ئەمەش سی میلیۆن کرۆن خەرج هەڵدەگرێ. هۆیەکەی ئەوەیە کە ئەو کەسانەی دەیانەوێدەرسەکانی خۆیان لە ماوەیەکی کورتدا تەواو بکەن بتوانن لە ماوەی هاویندا بە جێی کارکرن یا پشوو، دەرس بخوێنن. ئەرکی لێکۆڵینەوە و دانانی خولی هاوینەش خراوەتە سەر ناوەندە بەرزەکانی خوێندن خۆیان، تا ژمارەی کۆرسەکانی هاوینەی خۆیان زێدە بکەن.
↧
زانکۆکان لەوانەیە ببنە سێ تەرمین لە ساڵدا
↧