سەرپارێزەری گشتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی تایبەت بە دۆزی ئەو پۆلیسە داخست کە گومانی کوشتنی پیاوێکی 69 ساڵانە ی دانیشتووی گەڕەکی هیوسبی لێ دەکرا. سەرپاریزەری گشتی ئێڤا فیننێ لە دەستگەی پۆلیس گشتی دەڵێت هیچ هۆکارێک نەماوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆزە لەبەرئەوەی ئەو پۆلیسە لە ناچاریدا تەقەی لەو پیاوە کردووە. وتەبێژی ڕێکخراوی مێگافۆن رامی ئەلخەمیسی نائومێدە و دەڵێت ئەمە یەکەمجار نییە پۆلیس کاری وا دەکات و لێی ئازاد دەکرێن.
↧