شێرکۆ بێکەسی ناودارترین شاعیری هاوچەرخی کورد دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ئاگوستی ٢٠١٣ لە پاش ماوەیەک نەخۆشی شێڕپەنجەی سییەوە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
وتووێژ لەگەڵ ئەژی عیزەدین زاوای شێرکۆ بێکەس:
شێرکۆ بێکەس کۆچی دوایی کرد
شێرکۆ کوڕی شاعیری ناودار، فایق بێکەسە و لە ٢ی مانگی مەی، ئەیاری ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٨٦ پەڕیوەی وڵات بوو. لە ساڵی ١٩٨٧ ەوە لە وڵاتی سوید نێشتەجێ بوو ولە ساڵی ١٩٩٢ دا گەڕاوە کوردستان و بوو بە یەکەمین وەزیری فەرهەنگی کابینەی یەکەمی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵام لەگەڵ دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی وازی لەم پۆستە هێنا.